به ناوی خوا
ئـــــــاواتی به‌رزی بزرو دێــــــــــرینم بــــۆگه‌شه‌ی هزری زارۆی شیـــرینم
وه‌ک خۆر له ئاسۆی نامۆی قه‌ڵاڕه‌ش ئــه‌مڕۆ سرووشتی منی کردوه گه‌ش
وه‌کـوو ئه‌و گۆڵه‌ی له مانگی گــوڵان ڕزگــــار بوو له به‌ند هاته نێـــو دڵان
شـــۆڕی شۆڕه‌شی خوێندنی نوێیــــه پــه‌یامی مانگی گـــــــۆڵانی پێ یــــــه
مژده بێ! مــــژده! ڕووخا نـــــه‌زانی بـــاوی نــه‌مــــاوه بــــــێ ده‌ره‌تـــانی
کیــژو کوڕ‌و کاڵ، پیرو هه‌رزه کــــار به‌ره‌وپـــــیری دێن، به‌ره‌وپیری یار
ئــه‌مڕۆ یاری مه بووکی په‌ڕتووکــه دیـــاره بۆ یــاری زۆر ڕه‌زا سووکـــه
*****************************************************************
ئه‌ندامان و کارگێڕانی به‌ڕێزی ئه‌نجوومه‌نی ڕووناکی
ده‌گه‌ڵ سڵاوێکی گه‌رم و بۆن خۆش، له دووره‌وه ده‌ستی شهکهتو چاوی نهترسو بێ خه‌وتان ماچ ده‌کـــــــه‌م. به بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی کتێبخانه‌ی ئاوایی قه‌ڵاڕه‌ش پیرۆزبایی تان پێ دهڵێمو ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌که‌م. ماندوو نه‌بن.
له‌کێ به‌رکێی ژیانی سه‌رده‌م دا بێ گومان برینه‌کان قووڵ‌و زامداریش گه‌لێکن، ده‌وا دهگمهنو شاره‌زاو پسپۆڕی ئه‌م بواره‌ش که‌م تا کورتێک بێ خه‌یاڵن. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، گه‌شه‌و سه‌ر هه‌ڵدانی ئه‌نجوومه‌ن‌و ئێنجیئۆیهکان، هه‌روه‌ها پێکهێنانی مهکۆگهلو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کان، له لایان کۆمه‌ڵێک لاوی خوێنگهرمو مرۆڤدۆست‌و وڵات پارێز، به بیری پێشکه‌وتو خوازانه - له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات – مه‌ڵحه‌مێکی کاریگه‌رن بۆ سارێژ کردنه‌وه‌ی ئه‌م برینانه.
به ڕاشکاوی ئه‌توانم بڵێم که له نێو هه‌موو ئه‌نجوومه‌ن‌و ئێن جی ئۆ یه‌کان دا چالاکیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ڕووناکی، زهقو به‌ر چاوترن. ئه‌نجوومه‌نه‌که‌تان ، وه‌ک شۆڕه سواره‌ی ئه‌م گۆڕه‌پانه قۆڵی هه‌ڵماڵیوه‌و بوێرانه‌و دلێرانه کوتکی کاوه‌ی زانستی له ملی زوحاکی نه‌زانی داوه. ئێوه له دڵی ئێمه دا جێگای خۆتان کردۆته‌وه‌و له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌و گونده‌کانی کوردستان نێوتان له سه‌ر زارانه‌و ئاکارتان له به‌ر چاوان.
ئێوه هه‌ڵگرانی مه‌شخه‌ڵی شۆره‌شی نوێخوازین، ئێوه درزی هیواو هوومێدی ئێمه‌ن، ئێوه ههتوانو نیوه‌نمه‌کن بۆ زامه‌کانمان، ئێوه فریشته‌ی ڕزگاریمانن، ئێوه په‌یامبه‌ری ڕاستی‌و ئاشتین، ئێوه ماموه‌ستای فیداکاری‌و تێکۆشانن، ئێوه ده‌ستپێکه‌ری هه‌موو ئیشه پیرۆزه‌کانن، ئێوه به‌رزترین لووتکه‌ی کوردستانن!
به دڵ‌و به گیان خۆشمان ده‌وێین، چاکه‌تان له به‌ر چاومانه، "ڕووناکی" ش شیاوی خۆتانه!
********************************************************************
ناسرخزرپوور(باوکی ڕامتین)
گوندی قه‌ڵاڕه‌ش 31/2/1388